May 06, 2025 15:57 Asia/Tehran
  • زیاتربوونی ژماری شەهیدانی غەززە

وەزارەتی تەندرووستیی غەززە باسی شەهید و برینداربوونی ١٩٠ فەلەستینی لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوویدا کردەوە.

ئەم وەزارەتخانەیە جەختیشی لەوە کردەوە کە ژمارەیەک قوربانی لە ژێر داروپەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکاندا ماونەتەوە و تیمەکانی فریاگوزاری و ئاگرکوژێنەوە دەستیان ناگەتە ئەو تەرمانە. وەزارەتی تەندروستیی غەززە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە لە ٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ـەوە کۆی گشتی شەهیدانی ئەم شەڕە بۆ ٥٢ هەزار و ٦١٥ کەس زیادی کردووە و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتۆتە ١١٨ هەزار و ٧٥٢ کەس.  سەرەڕای تێپەڕبوونی چەند مانگێک بەسەر دەستپێکرانی شەڕی دژ بە کەرتی غەززە، ڕژێمی زایۆنی ئێستایش بەردەوامە لە پەلاماری هەموو ڕۆژەی، ئەو پەلامارانەی کە زیاتر خەڵکی مەدەنی و بەتایبەت ژنان و منداڵان دەکەنە قوربانی.

سەرپەیڤ