درێژەی جەنایەتەکانی ئەرتەشی تیرۆر و زیاد بوونی هەژماری شەهیدانی غەزە
وەزارەتی تەندروستی غەززە ئەمڕۆ (چوارشەممە) ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٤٥ فەلەستینی پەهید و برینداربوون و ژمارەی شەهیدانی شەڕی جینۆساید بۆ ٥٢ هەزار و ٦٥٣ کەس بەرزبووەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٨ فەلەستینی دیکە لە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی شەهید بوونە و ١٤٥ کەسی دیکەش بریندار بوون. بەگوێرەی ڕاپۆڕتی کەماڵی هەواڵی ئەلمەسیرە، وەزارەتەکە جەختیشی لەوە کردەوە کە ژمارەیەک قوربانی لە ژێر داروپەردوو و لە شەقامەکاندا ماونەتەوە و تیمەکانی فریاگوزاری و ئاگرکوژێنەوە ناتوانن کۆیان بکەنەوە . وەزارەتی تەندروستی غەززە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە بە درێژەی پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە، تا ئێستا کۆی گشتی شەهیدانی ئەم شەڕە بۆ ٥٢ هەزار و ٦٥٣ کەس زیادی کردووە و ژمارەی بریندارەکانیش بۆ ١١٨ هەزار و ٨٩٧ کەس زیادی کردووە. لە لایەکی دیکەوە، شەعوان جەبارین، بەڕێوەبەری دامەزراوەی ئەلحەقی فەلەستینی، غەززەی وەک جەهەنەمێک وەسف کردووە کە بەهۆی گەمارۆدانی توند و برسێتی پلان بۆ داڕێژراوی ڕژێمی زایونی کە لە سەرووبەندی کارەساتێکی مرۆیی بێ وێنەدایە. هۆشداریشی دا: درێژەدان بەو سیاسەتانە دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی هەزاران کەس بەتایبەتی منداڵان و نەخۆش و بەساڵاچووان و ژنانی دووگیان. تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کاتێکدا درێژەی هەیە کە تاقمە فەلەستینییەکان بەردەوامن لە خەبات و خۆڕاگری خۆیان. گوردانەکانی ئەلقەسام ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: ژومارێک لە سەربازانی زایونی بەهۆی تەقینەوەی مینی چێندراوی چەکدارانی ئەلقەسام لە ڕۆژهەڵاتی ناوچەی "فەراحین" کە دەکەوێتە شاری خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە، ژمارەیەک سەربازی زایۆنیستی کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون. دوابەدوای ئەم تەقینەوە و پەلامارە بە هاوەنانە ، کۆپتەرەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ گواستنەوەی کوژراو و بریندارەکان چوونەتە ناوچەکە.