زەبری کوشەندەی قەسام لە سەربازانی زایۆنی
May 08, 2025 17:59 Asia/Tehran
گوردانەکانی قەسام باڵی سەربازی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین (حەماس)، بەڕێوە بردنی چەندین ئۆپەراسیۆنی دژ بە هێزەکانی ڕژێمی داگیرکەر لە کەرتی غەززە ی ڕاگەیاند
گوردانەکانی قەسام ڕایگەیاند، خەباتکارانی سەرکەوتوو بوون لە تەقاندنەوەی چەند مینێک لە سەر ڕێگەی هێزێکی زرێپۆشی زایونی لە باشووری کەرتی غەززە و زیانی گیانی و زیانی دارایی بە دوژمن گەیاندووە. گوردانەکانی قەسام لە درێژەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، کە خەباتکارەکانی بە هاوەن شوێنی ئامانجەکەیان تۆپبارانکردووە و زایونیەکانیش لەکاتی پاشەکشەیان لە شوێنی ئۆپەراسیۆنەکە، لەناوبردنی زرێپۆشێک و نیشتنەوەی هەلیکۆپتەرەکانی ئیسرائیلیان لە ناوچەکە بۆ دەرکردنی بریندارەکانی ئۆپەراسیۆنەکە پشتڕاستکردووەتەوە. گوردانەکانی قەسام دوێنێش گورزی قورسیان لە هێزە داگیرکەرەکان وەشاندووە