May 10, 2025 16:52 Asia/Tehran
  • بەرز بوونەوەی ئاماری شەهیدان و بریندارانی فەلەستینی لە کەرتی غەززە

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، ژمارەی شەهیدانی پەلاماری سوپای زایونی بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتووەتە ٥٢ هەزار و ٨١٠ کەس.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە، لە ئەنجامی پەلامارەکانی سوپای زایونی بۆ سەر کەرتی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا ٥٢ هەزار و ٨١٠ کەس  شەهید و ١١٩ هەزار و ٤٧٣ کەسیش بریندار بوون. هەروەها لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا تەرمی ٢٣ شەهیدی فەلەستینی بۆ نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە گواستراونەتەوە. هەروەها لەم ماوەیەدا ١٢٤ کەس بریندار بوون. هەروەها لە ١٨ی مارسی ٢٠٢٥ەوە لە شەپۆلی نوێی  پەلامارەکانی سەر غەززە تا ئێستا دوو هەزار و ٧٠١ کەس شەهید بوون و حەوت هەزار و ٤٣٢ کەسیش بریندار بوون. هەروەها سوپای ڕژێمی زایۆنیش ڕایگەیاند کە نۆ سەربازی لە غەززە بریندار بوون. لە نێو بریندارەکاندا دوو ئەفسەری سوپای ڕژیم بە پلەی  سەرهەنگی دەبیندرێت.

سەرپەیڤ