3 مانگ گەماروی کەرتی غەززە - ئاوارە بوونی لەسەتا 70ی خەڵکی غەززە
نووسینگەی کاروباری مرۆیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای ئاماژە بە دۆخی نالەباری مرۆیی لە کەرتی غەزە بە هۆی 3 مانگ گەمارۆی تەواوی ئەو کەرتە خوازیاری کۆتاییدان بەو دۆخە و گەیشتنی یارمەتی مڕوڤ دوستانە بوو .
نووسینگەی کاروباری مرۆیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی کرد کەرتی غەزە بۆ سێهەمین مانگی بە دوای یەک لە گەماروی تەواو دایە و لە سەتا حەفتای خەڵکی غەزە لە ناوچەکانی جنگی دان یان ئەوەی کە بە ئەوان فەرمانی چۆڵ کردنی ناوچەکان و شوێنی ژیانیان پێی دراون . ئەو نووسینگەیە وتیشی کێشە و ڕەنج و ئازاری خەڵکی غەزە زۆر بەربڵاوە . خەڵک بۆ دەست ڕاگەیشتنیان بە خوراک گیانی خۆیان دەخنە مەترسییەوە . نووسینگەی کاروباری مرویی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها وەبیریشی هێنایەوە کە گەمارۆی غەزە دەبێ خێرا کۆتایی پێی بێت تا بتوانن یارمەتی بەو ناوچە بگەینن .