May 14, 2025 19:04 Asia/Tehran
  • درێژەی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایونی لە غەزە

سەرچاوەکانی هەواڵ باسیان لە شەش پەلاماری ئاسمانی ڕژێمی زایونی کردووە بۆ سەر نەخۆشخانەی ئەوروپی لە غەززە و دەوروبەری، هەروەها زیادبوونی ژمارەی شەهیدانی شەڕی غەززە.

لە ٥٨هەمین ڕۆژی دەستپێکردنەوەی پەلامارەکانی  ڕژێمی  زایونی بۆ سەر کەرتی غەززە، ئەمڕۆ چوارشەممە ناوچەی دەوروبەری نەخۆشخانەی ئەوروپی لە غەززە کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی شاری خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە کرایە ئامانج. میدیاکان ڕایانگەیاند کە سوپای تیرۆر ئەمڕۆ لە شەش  پەلاماردا  ناوچەی دەوروبەری نەخۆشخانەکەیان کردە ئامانج. لە کاتێکدا کە ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر داوای وڵاتانی ئەورووپایی و بە پشتیوانی جەزائیر کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆخی مرۆیی غەززە ئەنجامدا، پەلامارەکانی  ڕژێمی زایونی بۆ سەر خان یونس بەردەوام بوو و نەخۆشخانەی ئەوروپی لە غەززە ئەمڕۆ بوو بە ئامانجی پەلاماری  توند و بەربڵاوی ڕژیمی زایونی. وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە هێرشەکانی شەوی ڕابردووی سوپای داگیرکەری ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ئەو کەرتە، ٢٠ فەلەستینی  شەهید  و ١٢٥ کەسی دیکەش بریندار بوون. هه ڕوه ها به پێی ئاماره کانی وه زاره تی ته ندروستی غه ززه ، له ئه نجامی پەلامارەکانی  ئەمڕۆی ڕژێمی زایۆنی   بۆسەر ناوچه جیاجیاکانی غه ززه ، له نێویاندا باکووری ئەو  ناوچه  ، که له به یانی ئه مڕۆوه ڕوویان داوه ،  تا ئێستا زیاتر له 70 فه له ستینی شه هید بوون و ده یان که سی دیکه ش بریندار بوونه . وه زاره تی ته ندروستی غه ززه جه ختی له وه کرده وه که له 7ی  ئوکتوبری  2023ه وه ژماره ی شه هیدانی غه ززه گه یشته 52 هه زار و 928 که س و ژماره ی بریندارانیش گه یشته 119 هه زار و 846 که س.

سەرپەیڤ