زۆر بوونی ڕادەی خۆکوشتن لە نێو سەربازانی زایۆنیدا
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی باسی هەڵکشانی بەرچاوی ڕادەی خۆکوشتن لە نێو ئەفسەران و سەربازانی ئەم ڕژێمە لە ساڵی ٢٠٢٤ بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٣ـیان کردووە.
بە دەستپێبوونی ساڵی ٢٠٢٥ سوپای ڕژێمی زایۆنی ڕێژە و ئاماری هاوپێوەند بە قوربانییانی ساڵی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ی بڵاو کردەوە کە ئەم هەژمارە هەڵکشانی بەرچاوی ڕادەی خۆکوشتنی هێزی سەربازیی زایۆنی دەردەخات. بە پێی دەیتاکانی ناوەندی ڕێژە و ئاماری ئەم ڕژێمە؛ لە ساڵی ڕابردوودا واتە ساڵی ٢٠٢٤، ٢١ سەرباز و ئەفسەری زایۆنی خۆیان کوشتووە و ئەمە بانترین هەژمارە لە ساڵی ٢٠١١ بەملاوە. لە کاتێکدا کە لە ساڵی ٢٠٢٣ ژمارێک هێزی سەربازی کە خۆیان کوشتبوو بە هەڵکشانێکی لە سەدا23.53 گەیشتبووە ١٧ کەس. ڕۆژنامەی زایۆنیی هائارێتس لە ڕاپۆرتێکدا باسی هەڵکشانی شەش هێندەیی ڕادەی نەخۆشی دەروونی لە نێو هێزەکانی ئەم ڕژێمەی کردووە لە دەستپێبوونی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسا بەملاوە.