بانگەوازی حەماس بۆ هەستانەوەی شەپۆلی تووڕەیی جیهانی دژ بە زایۆنییەکان
حەماس خوازیاری هەستانەوەی شەپۆل تووڕەیی گشتی هەموو جیهان بوو بۆ شەرمەزارکردنی ژینۆساید و ئەو سیاسەتی قات و قڕی و برسێتییەی بەسەر غەزە داسەپێندراوە. بزووتنەوەی خۆڕاگریی حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک داوای لە گەلانی موسڵمان و هەموو ئازادیخوازانی جیهان کردووە تا بەرامبەر بەم ژینۆسایدە بێوێنەیە ڕاپەڕن و تووڕەیی خۆیان دەرببڕن بەرامبەر بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی.
سەرباری هەوڵی وڵاتانی ڕۆژاوایی بۆ دەستکاریکردنی هەواڵەکانی غەززە و کپ کردنەوەی دەنگ و کاڵکردنەوەی ڕەنگی ئەو جەنایەت و ژینۆسایدەی ڕژێمی زایۆنی دژ بە خەڵکی فەلەستین دەیکات، شەپۆلێک ناڕەزایەتی جەماوەری بۆ پاڵپشتیکردنی فەلەستین لە وڵاتانی ڕۆژاوایی وەڕێکەوتووە. لە ئەڵمان و وڵاتانی دیکەی جیهان خەڵک بە دروشمدان بۆ پاڵپشتیکردنی خەڵکی غەززە بە شێوەی ئاشتییانە هاتنە سەر شەقامەکان. لە ئەڵمان ئەم کۆبوونەوەیە لەبەر خۆوەردانی پۆلیس کێشرا بە توندوتیژی.