May 18, 2025 13:02 Asia/Tehran
  • منداڵانی غەززە لە مەترسی مردن بە هۆی بۆردومان و برسێتیدان

سندوقی منداڵانی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) لە بەیاننامەیەکدا جەختی کردەوە منداڵانی غەززە تەنیا مەترسی مردن بە هۆی بۆمبارانەوەیان لەسەر نییە، بەڵکوو لەبەر برسێتی، نەبوونی ئیمکاناتی پزیشکی و دەرمان، هەروەها بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکان بە هۆی نەبوونی ئاوی پاکی خواردنەوە ژیانیان لە مەترسیدایە. لە لایەکی دیکەوە گەیاندنی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان بەم ناوچەیە گونجاو نییە.لە لایەکی دیکەشەوە گەیاندنی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان بەم ناوچەیە گونجاو نییە.

یونیسێف لە بەیاننامەیەکدا بە دەربڕینی نیگەرانییەکی توند لە زۆر بوونی ژمارەی منداڵانی قوربانی شەڕی غەززە ڕایگەیاند: تەنیا لە ماوەی ٢ ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ٤٥ منداڵ لەم ناوچەیە گیانیان لە دەست داوە و ژمارەی منداڵانی غەززە کە لە ٢ مانگی ڕابردوودا گیانیان لە دەست داوە گەیشتووەتە ٩٥٠منداڵ.

یونیسێف لە درێژەی ئەم بەیاننامەیەدا وتیشی: "بارودۆخی غەززە ئێستا بارودۆخێکی کارەساتبارە و منداڵانی ئەم ناوچەیە لە ڕەوشێکی گەلێک دژواردا گەمارۆ دراون و ئێستاش پەلامارەکان بۆ سەر ناوچە ئاوەدانەکان و شوێنی نیشتەجێکرانی ئاوارەکانی ئەم ناوچەیە بەردەوامە."

سەرپەیڤ