May 19, 2025 15:57 Asia/Tehran
  • بەرپرسێکی فەلەستینی: ڕژێمی زایۆنی تۆڵە لە نەخۆشخانەکانیش دەکاتەوە

بەڕێوەبەری گشتی نەخۆشخانەی ئەلشیفای غەززە ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنی نەخۆشخانەکان دەکاتە ئامانج بۆ ڕێگری کردن لە دەرمان کردنی نەخۆشەکان .

محەممەد ئەبو سەلیمە، بەڕێوەبەری گشتی نەخۆشخانەی ئەلشیفا  لە غەززە وتی: ڕژێمی داگیرکەر تۆڵە لە نەخۆشخانەکانیش دەکاتەوە بۆ ئەوەی نەخۆش و بریندارەکان  دەرمان نەکرێن . ناوبراو وتی: ژماره ی نەخۆشەکان له ناوچه که و برینداره رەکانی  پەلاماری زایۆنییه کان زۆر بەرزە  و توانای پێشکه شکردنی خزمه تگوزاری پیزیشکیمان نییه . ئەبو سەلیمە د وتیشی : "تەنها لە ماوەی 4 ڕۆژدا 500 شەهید و زیاتر لە هەزار بریندار بۆ ئەم نەخۆشخانەیە گواستراونەتەوە". ئاماژەی بەوەشکرد، ڕژێمی زایونی بە ئەنقەست سیستەمی چاودێری تەندروستی لە کەرتی غەززە دەکاتە ئامانج. ئەمڕۆ دوو ت نەخۆشی  گورچیلە لەم نەخۆشخانەیە بەهۆی نەبوونی کەرەستەی پزیشکییەوە گیانیان لەدەستدا.

سەرپەیڤ