May 21, 2025 16:22 Asia/Tehran
  • پەلامارە بەربڵاوەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەززە

لە ئەنجامی پەلامارەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەززە ٨٢ کەس شەهید و٢٦٢ کەسیش بریندار بوونە.

ژێدەرە هەواڵیەکان لە بەردەوامکرانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەززە بەتایبەت نەخۆشخانەی ئەلعودە هەواڵیان دا. لە پەلامارەکانی ئەم ڕژێمە بۆسەر ناوچەکانی جبالیا دوازدە ئەندامی بنەماڵەیەک شەهید بوون. 

هێزەکانی فریاکەوتن خەرێکی هەوڵ وتەقالان بۆ بردنە دەری بریندارەکان وتەرمی شەهیدان لە ژێر داروپەردوەکان دا. وەزاڕەتی تەندروستی غەززە لە درێژە دا ڕایگەیاند لەگەڵ بەردەوامکرانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە حەوتەمی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ هەتا ئێستاکە ژماری هەموو شەهیدانی ئەم شەڕە بۆپەنجاو سێ هەزارو ٦٥٥ کەس وژماری برینداران بۆ سەدو بیست ویەک هەزارو ٩٥٠ کەس بەرزبووەتەوە. 

سەرپەیڤ