بەردەوامکرانی جەنایەتەکانی سوپای تیرۆر وبەرزبوونەوەی ژماری شەهیدانی غەززە
وەزاڕەتی تەندروستی فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا لە بەرزبوونەوەی ژماری شەهیدانی کەرتی غەززە بۆ ٥٣ هەزارو ٧٦٢ شەهید هەواڵی دا.
وەزاڕەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە لەم بەیاننامەیەدا ڕایگەیاند کە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو، ١٠٧ شەهید و٢٤٧ بریندار هاتوونەتە ناو نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە. بە پیی ئەم بەیاننامەیە ، لە هەژدەی مارسی ٢٠٢٥ و لەگەڵ دەستپێکرانی شەپولی تازەی دەستدرێژکاریەکانی رژێمی زایۆنیستی لە دژی غەززە هەتا ئێستاکە سێ هەزارو ٦١٣ کەس لە کەرتی غەززە وشەهید ودە هەزارو١٥٦ کەسی تر برینداربوونە.
بە هەژمار کرانی ئەم شەهیدانە ،ژماری شەهیدانی کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ وهاوکات لەگەڵ دستپێکرانی ئۆپراسیۆنی باهۆزی ئەقسا هەتا ئێستاکە گەیشتووە بە ٥٣هەزارو ٧٦٢ کەس وژماری بریندارەکانیش گەیشتووە بە ١٢٢هەزارو ١٩٧ کەس.
بە پیی ئامارەن ڕەسمیە ڕاگەێندراوەکان ، نزیک بە ١٤ هەزار کەس یش هەروا لە کەرتی غەززە بێ سەروشوێنن ولە ژێر داروپەردودان. لەلایەکی تر ، وەزیری تەندروستی فەلەستین ڕاپۆرتی دا: لە ماوەی ڕۆژەکانی ڕابردوو ٢٩ منداڵ لە غەززە بە هۆی هاوپێوەند بە برسیەتی وقات وقڕی شەهید بوونە .
ستیفان دووجارێک، وتەبێژی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان یش بە ڕەخنە وگازەندە لەوەکە ڕژێـمی زاێونیستی لە خۆارک ودەرمان وەکوو چەک لە دژی فەلەستینیەکان کەڵک وەردەگرێت ڕایگەیاند: یارمەتیە گەیشتووەکان بۆ کەرتی غەززە بەهیچ لەونێ پیداویستی بەربڵاوی ئەم ناوچە دابین ناکات ، هەتا ئێستاکە هیچ یارمەتێک لە غەززە دابەش نەکراوە چونکە ڕژێمی زایۆنیستی تەنیا بە ئێمە ئیزنی دەسڕاگەیشتن بەم یارمەتیانە لە ڕێگا نائەمنەکان لە غەززە ئەدات. لەلایەکی تر ، لێژنەی مافی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان یش برسیەتی منداڵان لە کەرتی غەززە وبەردەوامکرانی پێشگیری کردنی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ دەس ڕاگەیشتنی ئەم ناوچە بە یارمەتیە مرۆڤ دوستانەکانی شەرمەزار کرد. ئانڕوایش جەختی کرد : برسیەتی وقات وقڕی لە کەرتی غەزە کە بەهۆی کاروکردەی ئیسرائیل وبەمەبەست وئامانجی سیاسی بووە وئەم کارە پیشاندەری زوڵمی ئاشکرا لە دژی دانیشتوانی ئەم ناوچەیەیە.