جەهادی ئیسلامی : داگیرکەران لەدووی جێبەجێ کردنی سیاسەتی پاکتاو کردنی قەومی لە غەززەن
محەممەد حاج موسا وتەبێژی بزوتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین لە بیروڕادەربڕێنێکدا هۆشداری دا کە مەبەستی داگیرکەران لە پەرەی هەڵمەتی سەربازی، جێبەجێ کردنی سیاسەتی کۆچپێکردنی بە زۆرەملیی وپاکتاو کردنی ڕەگەزیە هەتا خەڵکی غەززە لە سەرزەوینی خۆیان دەربکەن.
وتەبێژی بزوتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی ئەلئەقسا جەختی کرد کە خۆڕاگری ئیسلامی بە تایبەت حەماس لە مانگەکانی ڕابردوو هه لویستی پۆزتێڤ وئەرینی لە ڕەوتی وتووێژەکان هەبووە وهەمووکات بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن هەوڵیان داوە . ناوبراو وتی: هیچ کیشەیەک لە لایەن شاندی فەلەستینی لەئارادانیە وهەموو بژارەکان بۆ گەڕانەوەی ژیان بۆ غەززە دراون به دەستەوە، کێشەی سەرەکی هەمووکات لەلای ڕژێمی داگیرکەر بووە.
حاج موسا وتی: بنیامین ناتانیاهۆخوازیاری بەردەوامکرانی شەڕودەستدرێژیە و ئەم ڕێکارە بە پشتیوانی وداکۆکی لە ڕادەبەدەری ئەمریکا بەهێز دەبێت. هەموو بیروڕادەربڕینەکانی کاربەدەستانی ئەم ڕژێمەیش لە سەر درێژەی تێکەڵچوونە کان کارتێکەری هەیە .