زایۆنیەکان لەم " شەڕە سیاسیە" ماندوو بوونە
May 22, 2025 17:27 Asia/Tehran
بیرو ڕاپرسیەکان پیشان ئەدات کە نزیک بە سەتی حەفتای زایۆنیستەکان لە کۆتایی شەڕ لە غەززە پشتیوانی ئەکەن.
زیاترلە ١٩ مانگ دوای شەڕلەغەززە زۆرێک لە دانیشتوانی سەرزەویە داگیرکراوەکان دەبێژن کە کاتی ڕاگیرانی شەڕ گەیشتووە، بەڵام ناتانیاهۆ وکابینەی شەڕخوازیی بۆ گەیشتن بە مەبەست وئامانجە سیاسیەکانیان خەرجی شەر بۆ ئەوان بەرزئەکەنەوە.
واڵ ستریت ژۆرناڵ نووسیویەتی: بیروڕاپرسیەکان پیشان ئەدات کە نزیک بە سەتی ٧٠ی زایۆنیستەکان لە کۆتایی هاتنی شەڕ داکۆکی ئەکەن. چەندین مانگ دوای پەلامار ، ناڕەزایەتیە حەوتانەکان لە تلاڤیڤ وسەرانسەری سەرزەویە داگیرکراوەکان لە ناتانیاهۆیان دەوێت کە بیانگەڕێنیتەوە بۆ ماڵەکانیان بە لافیتە گەلێک لەسەرانسەری تلاڤیڤ کە بەئاشکرا خوازیاری کۆتایی شەڕن.