May 23, 2025 17:10 Asia/Tehran
  • زیاتر لە ٥٠ شەهید و بێ سەروشوێن لە پەلاماری ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ماڵێک لە جبالیا

ڕێکخراوی بەرگری مەدەنی غەززە ئەمڕۆ ڕایگەیاند پەلاماری ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر ماڵێکی ناسەربازی لە ناوچەی جبالیا لە باکووری غەززە بووە هۆی شەهیدکران وبێ سەروشوێن بوونی زیاتر لە ٥٠ فەلەستینی.

بەرگری مەدەنی غەززە ڕایگەیاند کە توانیویەتی تەرمی چوارشەهید لە ماڵێک کە شەوی ڕابردوو لە لایەن فڕۆکە شەرکەرەزایۆنیەکانەوە دراوەتە بەردەسڕێژ، بێنیتە دەرێ وشەش کەسی تر ڕزگاربکات وژماری کەسانی بەجێ ماو لە ژێر دارۆپەردوەکان نزیک بە پەنجا کەس دەبێت.

لەلایەکی تر ، میدیا فەلەستینیەکان لە دەرهێنانی تەرمی یازدە شارومەند لەژێر دارۆپەردووی بینای ماڵی بنەماڵەی ئەلدەغمە لە ناوچەی عەبسان لە ڕۆژهەڵاتی شاری خان یونیس هەواڵیان دا. بەپیی هەواڵێکی تر لە درێژەی پەلامارە بێ وەستانەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەرکەرتی غەززە ژێدەرە خۆجییەکان لە شەهیدکرانی لانی کەم چوارکەس وبرینداربوونی ژمارەیەکی تر لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی دەیرولبەلح هەواڵیان دا. 

سەرپەیڤ