٦٠ شەهید و ١٨٥ بریندار لە کەرتی غەززە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا
May 23, 2025 19:08 Asia/Tehran
وەزاڕەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە لە ماوه ی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو لە دەستدرێژکاریە بەردەوامەکانی ئیسرائیل شەست شەهید و ١٨٥ کەس برینداربوونەووە گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە.
وەزاڕەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٦٠ فەلەستینی تر به هوی پەلاماری سەربازانی زایۆنی بۆسه رئەم ناوچەیه شەهید بوون وهێزی فریا که وتن وبەرگری مەدەنی غەززە ناتوانن به هۆی بەردەوامیی پەلامارەکان یارمه تی برینداران بده ن و کەسانی توشبوو لە ژیر دارۆ پەردوەکان بهیننه دەری.
کاربەدەستانی تەندروستی لە غەززە هەروەها دەبێژن بە هۆی ئەوە ی ناتوانن بچنه نەخۆشخانەکانی باکووری غەززە زانیاری وردو دروستیان لە بارەی ژماری کوژراوان برینداران لەو ناوچەیە نیە.