79 شەهیدی دیکە لە غەززە - هەژماری شەهیدان گەیشتە 53 هەزار و 901 کەس
لە درێژەی دەسدرێژکارییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە ژوماری شەهیدانی ئەو ناوچەیە لە حەوتی ئوکتوبری 2023وە تا ئێستا گەیشتووەتە 53 هەزار و 901 کەس
وەزارەتی تەدروستی فەلەستین لە غەزە ڕایگەیاند کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 79 کەس لە کەرتی غەزە شەهید بوونە و 211 کەسی دیکەش بریندار بون. ئەو وەزارەتخانەیە وتیشی ئەم ڕێژەیە نەخوشخانەکانی باکووری غەزە ناگرێتەوە چونکوو دەس ڕاگەیشتن بەوان دژوارە. وەزارەتی تەندروستی غەزە هەروەها ڕایگەیاند لە سەرلەبەیانی ئەمڕوەوە 30کەس لە کەرتی غەزە بە هۆی پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی شەهید کراون . بە پێی ئەو ڕاپوڕتە لە کاتی دەسپێکی خولی نوێی دەسدرێژکارییەکان بۆ سەر کەرتی غەزە لە 18 مارسی 2025 وە تا ئێستا 3 هەزار و 747 کەس شەهید و 10 هەزار و 552 کەس بریندار بوونە . بە ژوماردنی ئەو شەهیدانە ژوماری شەهیدانی غەزە لە حەوتی ئوکتوبری 2023وە تا ئێستا گەیشتووەتە 53 هەزار و 901 کەس و ژوماری بریندارانیش گەیشتووەتە 122 هەزار و 593 کەس . . بە پێی هەواڵێکی دیکە لە درێژەی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایونی لە کەرتی غەزە چەکدارانی دڕندەی زایونی نو منداڵی پیزشکێکی ژنی فەلەستینییان لە غەزە شەهید کرد لە جەنایەتێکی دیکە دا لە کەرتی غەزە نو منداڵی ئاڵا ئەلنەجار پزیشکێکی پسپووڕی فەلەستینییان لە پەلامارێکی ئاسمانی بۆ سەر ماڵەکەی شەهید کرد .