پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە
لە پەلامارەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە ٣٨ فەلەستینی شەهید بوون و ٢٠٤ کەسیش بریندار.
ژێدەرە خۆجێیەکانیش باسی شەهید بوونی "ئەشرەف ئەبونار" بەرپرسی هەڵمەتەکانی ڕێکخراوی فریاگوزاریی کەرتی غەزز ەو هاوژینەکەیان کردووە لە پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر شارۆچکەی ئەزووەیدا لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە. بە شەهیدبوونی پەیامنێرێک هاوڕێ لە گەڵ بنەماڵەکەی ژماری شەهیدانی پەیامنێر لە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە بۆ ٢٢١ کەس زیادی کردووە. نەخۆشخانەی ئەلعەودە کە دوایین پەناگەی بریندارانی گەمارۆدراو بوو، بە پەلاماری سوپای داگیرکەری زایۆنی بۆ سەر ناوچەی تەلزەعتەر ڕاستەوخۆ کەوتە بەر تۆپی تانکەکانی ئەم ڕژێمەوە. وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە رایگەیاندووە کە ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە بۆ ٥٣ هەزار و ٩٣٩ کەس هەڵکشاوە.