به رز بوونەنەوەی ژوماری شەهیدانی پەلامار بۆسەر قوتابخانەی شوێنی نیشتەجێ بوونی ئاوارەکان لە غەززە بۆ سی و شەش کەس
May 26, 2025 17:44 Asia/Tehran
ژوماری شەهیدان لەبەر پەلاماری دڕندانەی بەیانی ئەمڕۆی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر قوتابخانەی شوێنی نیشتەجێ بوونی ئاوارەکان لە شاری غەززە گەیشتوەتە سی و شەش کەس .
سەرچاوە پزشکییەکانی غەززە ڕایانگەیاند ژوماری شەهیدانی پەلاماری دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر قوتابخانەی شوێنی نیشتەجێ بوونی ئاوارەکان لە غەززە گەیشتووەتە سی و شەش کەس .
وەزارەتی تەندوروستی فەلەستین لە کەرتی غەززەش ڕایگەیاند ژوماری شەهیدانی پەلاماری ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززە گەیشتووەتە پەنجا وسێ هەزار و نۆسەد و حەفتا و حەوت کەس .
ژوماری بریندارانی پەلاماری ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەززە لە دەستپێکی شەڕ لەم کەرتەدا گەیشتووەتە سەدوبیست و دوو هەزار و نۆسەد و شەست و شەش کەس.
هێشتا هەزاران کەس لە کەرتی غەززە یان بێ سەروشوێنن و یان لە ژێر دارو پەردوودان .