بەرز بوونەوەی هەژماری شەهیدانی غەززە
لە پەلامارەکانی 24 کاتژمێری ڕابردووی ئەرتەشی داگیرکەری ڕژێمی زایونی بۆ سەر ئەو کەرتە 62 فەلەستینی شەهید بوونە و 184 کەسی دیکەشی بریندار بوونە
لە یەکێک لە پەلامارەکاندا 27 کەس لە دانیشتوانی کوگەیەکی نیشتەجێی بوون لە ئوردووگای ئەلبەریج لە ناوەندی کەرتی غەزە شەهید بوون نووسینگەی زانیاریگەیاندنی حکومەتی فەلەستینی لە غەزەش لە بەیاننامەیکدا ڕایگەیاند کە لە دوایین جەنایەتی داگیرکەران دژی مێدیاکاران " موعتەز ڕەجەب " پەیامنێر و وێنە هەڵگری کاناڵی تەلەفیزیونی " قودس الیوم "شەهید بوو . بەم جورە ژوماری شەهیدانی شەڕی جینوسایدی ڕژێمی زایونی دژی غەزە لە حەوتی ئوکتوبری 2023 وە تا ئێستا گەیشتووەتە 54 هەزار و 249 کەس و ژوماری بریندارانیش گەیشتووەتە 123 هەزار و 492 کەس . ئەوە لە حاڵێکدایە کە هەزاران کەسیش لە کەرتی غەزە هەروا بێ سەرو شوێن بوونە و لە ژێر دارو پەردوودا ماونەتەوە .