May 30, 2025 15:01 Asia/Tehran
  • پەلامارە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە

سوپای ڕژێمی زایۆنی ئەمڕۆ پەلامارێکی بەربڵاوی بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەززە ئەنجامدا و بەگوێرەی سەرچاوە فەلەستینییەکان، لانیکەم هەژدە کەس بە تەواوی ئەندامانی بنەماڵەیەکیشەوە، لەو پەلامارانەدا شەهید بوون.

لە بۆردومانی ماڵێکی مەدەنیدا لە شاری جەبالیا حەوت ئەندامی بنەماڵەیەک شەهید بوون و دوو فەلەستینی دیکەش لە خان یونس شەهید کران. دەگوترێ ئەو خێوەتانەی ناوچەی ئەلمەواسیش کە ئاوارەکانیان تێدا جێگیر کراون، ئەمڕۆ دوو جار لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنییەوە بۆردومان کراون. وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاندووە کە ژماری شەهیدانی ئەم ناوچەیە لە ٧ی ئۆکتۆبری ساڵی ٢٠٢٣وە بۆ نزیکەی ٥٥ هەزار شەهید زیادی کردووە.هەروەها هێزەکانی سەرایا ئەلقودس باڵی سەربازیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیش تەقەیان کرد لە سەربازانی ڕژێمی زایۆنی لە ناو باڵەخانەیەکدا لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس کە لە ئەنجامدا دە سەربازی زایۆنی کوژران و یان بریندار بوون.

سەرپەیڤ