شەهید بوونی 60فەلەستینی دیکە لە غەزە - ژوماری شەهیدان گەیشتە 54 هەزار و 381 کەس
لە درێژەی جەنایەتەکانی سوپای ڕژێمی زایونی لە کەرتی غەززە، ژمارەی شەهیدانی ناوچەکە گەیشتووەتە ٥٤ هەزار و ٣٨١ کەس.
ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی جینۆسایدی ڕژێمی زایۆنیستی لەو ناوچە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٦٠ هاووڵاتیی فەلەستینی شەهید بوون و ٢٨٤ کەسی دیکەش بریندار بوون. بە ژوماردنی ئەم شەهیدانە ، کۆی گشتی شەهیدانی کەرتی غەززە لە ٧ی ئوکتوبری ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ٥٤ هەزار و ٣٨١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە ١٢٤ هەزار و ٥٤ کەس. بەپێی هەواڵێکی دیکە، گوردانەکانی قەسام وسرایا ئەلقودس، لە درێژەی ئوپڕاسیونی چەکدارانەی گروپە فەلەستینییەکان لەدژی دەستدرێژیەکانی ڕژێمی زایونی باسی لە ئەنجامدانی ، ئۆپەراسیۆنە سەرکەوتووەکانی دژی هێزەکانی پیادە و زرێپۆشەکانی دوژمنیان لە باکور و باشووری کەرتی غەززە کرد، هەروەها ڕایانگەیاند کە هێزێکی پیادەی زایونیان لە بەیت لاهیا ڕاکێشاوە بۆ بۆسەیەکی ورد و لە مەودای نزیکەوە بە چەکی سووک لە گەڵیاندا تێکهەڵچوون ، لە ئەنجامدا ژمارەیەک سەربازی دوژمن کوژران یان بریندار بوون. لە لایەکی دیکەوە، سرایا ئەلقودس" کە باڵی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستینییە، باسیان لە هێرشی بە دەیان هاوەن کرد بۆ سەر شوێنی کۆبوونەوەی سەربازان و کەرەستەی سوپای داگیرکەری ئیسرائیل لە نزیکی وێستگەی گومرگی باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری خان یونس. لە هەمان کاتدا کۆمیساری گشتیی ئاژانسی ئانڕوا ڕایگەیاند کە بانگەشەی بێ بنەمای کابینەی زایۆنیستی گیانی کارمەندانی ئەو ئاژانسەی لە ناوچەکانی فەلەستین خستووەتە مەترسییەوە.