حوزه‌یران 01, 2025 15:34 Asia/Tehran
  • وشدار لەحاند بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کوشندە لە غەززە

بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستیی غەززە زەنگی مەترسیی زرینگاندەوە لەحاند بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کوشندە لە غەززە بەهۆی نەبوونی دەرمان و کوتانەوە.

مونیر ئەلبۆرش وتی: داگیرکەران میکانیزمی دابەشکردنی یارمەتییەکانیان کردووە بە تەڵەی مەرگ و ئاوارەکردنی زۆرەملێ لە غەززەدا. ئەلبۆرش جەختی لەوەش کردەوە: نەخۆشخانەکان بەدەست کەمبوونی لەرادەبەدەری دەرمان و کەرەستەی پزیشکییەوە دەناڵێنن، ئێمەیش وشدار دەدەین لەحاند سەرهەڵدانی نەخۆشیی جۆربەجۆر بەهۆی ڕێگریکردن لە هاتنە ژوورەوەی دەرمان و ڤاکسین و بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی سکچوون و مەننژیت یان هەمان هەوکردنی پەردەی مێشک. . ئەلبۆرش بە ئاماژە بەوەی کە لەسەدا نەوەدی خەڵکیش دەستیان ناگاتە ئاوی پاک، ڕاشیگەیاند: ئێمە بێدەنگیی نێودەوڵەتی بەرامبەر کۆمەڵکوژیی دانیشتوانی برسیکراوی غەززە شەرمەزار دەکەین.

سەرپەیڤ