حوزه‌یران 01, 2025 18:34 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە

پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززە ئێستایش بەردەوامە.

وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٧ فەلەستینی شەهید و ١٣٦ فەلەستینی بریندار بوون. سەلاح عەبدولعاتی، بەرپرسی ناوەندی فەلەستین بۆ مافەکانی مرۆڤ، وتی: هێزەکانی داگیرکەر درێژەیان بە جینۆسایدی ئامانجدارانەی خۆیان لە دژی دانیشتوانی غەززە داوە و دوای زیاتر لە ٦٠٠ ڕۆژ لە شەڕ، لەسەدا بیستی دانیشتوانی ئەم ناوچەیەیان شەهید یان بریندار کردووە، ئەوانی دیکەشیان خستۆتە دۆخێکی کارەساتبارەوە بۆ ئەوەی ناوچەکە بەجێبێڵن. وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ڕایگەیاند کە لە سەرەتای ئەم هێرشانە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ تا ئێستا ٥٤ هەزار و ٤١٨ شاروومەندی فەلەستینی شەهید بوون و هەزارانی دیکەش لە کەرتی غەززەدا بێسەروشوێنن و یان لە ژێر داروپەردووی باڵاخانە ڕووخاوەکاندا ماونەتەوە.

سەرپەیڤ