هێرشی گرووپەکانی خۆڕاگری بۆسەر سەربازانی زایۆنیستی لە غەززە
حوزهیران 02, 2025 14:36 Asia/Tehran
گرووپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین ئەنجامدانی چەند ئۆپراسیۆنێکیان لەدژی سەربازانی زایۆنیستی لە غەززە ڕاگەیاند.
ئەبو خالید وتەبێژی هێزەکانی شەهید ئەلقاسم ڕایگەیاند: یەکێک لە بولدێزرەکانی دوژمنی زایۆنی لە ڕۆژهەڵاتی ناوچەی "ئەلقەڕاڕە" هەڵکەوتوو لە باکووری خان یونسیان بە بۆمب تەقاندەوەتەوە و ئەم تەقینەوەیە بووە تە هۆی وەرگەڕانی بولدزێرەکە . گوردانەکانی سرایا ئەلقودس ڕایگەیاند کە لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا هاوڕێی لەگەڵ گوردانەکانی شەهیدانی ئەقسا و تیپی ئەلعامودی، شوێنی کۆبوونەوەی هێزەکانی سوپای زایۆنیست و کەل و پەلە سەربازییەکانیان لە ناوچەی "ئەلزابێتە " کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی خان یونس، بە مووشەک کردوەتە ئامانج. لەم دواییانەدا سرایا ئەلقودسیش توانیان تاقمێکی سەربازی زایۆنی کە پەنایان بۆ ماڵێک لە خان یونس بردبوو بکەنە ئامانج.