ژمارەی شەهیدانی کەرتی غەززە گەیشتە ٥٤ هەزار و ٩٢٧ کەس
حوزهیران 09, 2025 14:13 Asia/Tehran
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند لە درێژەی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە، ٤٧ کەس شەهید و ٣٨٨ کەسی دیکەش بریندار بوون.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند: لە درێژەی پەلامار وجەنایەتی زایۆنییەکان، ژمارەی شەهیدانی ئەو ناوچەیە گەیشتووەتە ٥٤ هەزار و ٩٢٧ کەس. بەگوێرەی سەرچاوە نەخۆشخانەییەکان، بەهۆی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر هاووڵاتیانی فەلەستینی لە کەمپی "ئەلنوسیرات" لە ناوەندی کەرتی غەززە، سێ کەس شەهید بوون و نۆ کەسی دیکەش بریندار بوون. لە هەمان کاتدا سەرچاوەکانی هەواڵ باسی تێکهەڵچوونێکی قورسیان کرد لە ڕوژهەڵاتی شاری غەززە لە نێوان چەکدارانی خۆڕاگری و سەربازانی زایۆنیست.