پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە
حوزهیران 10, 2025 18:24 Asia/Tehran
سوپای ڕژێمی زایۆنی ئەمڕۆ بە بۆردومانی ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەززە، لانیکەم ٣٦ کەسی شەهید کرد و زیاتر لە ١٢٤ کەسی دیکەش بریندار بوون.
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ژماری شەهیدانی غەززە گەیشتووەتە ٥٤ کەس و ژماری بریندارانیش گەیشتووەتە ٣٠٥ کەس. بە شەهیدبوونی "موئمین محەممەد ئەبوولعەوف" ڕۆژنامەنووسی فەلەستینی، ژماری شەهیدانی ڕۆژنامەنووس و چالاکانی بواری ڕاگەیاندن لە کەرتی غەززەش بۆ ٢٢٧ کەس زیادی کردووە. ماڵی خەڵکی مەدەنی و ئۆردوگای ئاوارەکان لە خان یونس ئێستایش هەر لە ژێر بۆردومانی زایۆنییەکاندان.