حوزه‌یران 12, 2025 08:22 Asia/Tehran

سەرچاوە پیزشکییەکانی فەلەستین ڕایانگەیاند لە پەلامارەکانی ئەمڕۆی داگیرکەران زیاتر لە 57 فەلەستینی شەهید بوون.

سەرچاوە پزیشکییەکانی غەززە ڕایانگەیاند کە  ئاوارە کانی فەلەستینی کە بۆ وەرگرتنی یارمەتییە مرۆییەکان چوو بوونە ناوەندەکانی دابەشکردن لە ناوچەی نەتساریم ، جارێکی دیکە بوونەتە قوربانیی بۆمبەکانی ڕژێمی زایۆنی کە لانیکەم ٣٢ کەس شەهید بوون و زیاتر لە ١٠٠ کەسی دیکەش بریندار بوون. لە ئاکامی پەلامارەکانی  ئەرتەشی ڕژێمی زایونی بۆ سەر کەرتی غەزە  لە حەوتی ئوکتوبری لە  ٢٠٢٣ـەوە تا ئێستا ٥٥ هەزار و ١٠٤ کەس  شەهید بوون و لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی شەهیدان و برینداران، نەخۆشخانەکانی ئەو کەرتە  لەکارکەوتوون .بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئەلشیفا، بە وشداری دان  لە حاند  خراپتربوونی دۆخەکە، داوای  هاوکاریی بەپەلەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد و ڕایگەیاند،  ئەم ناوەندە  پزیشکیە  خێرا  پێویستی بە 7 هەزار یەکەی خوێن هەیە. دوابەدوای پەلامارێکی بەرفراوانی سەربازی  ڕژێمی زایونی  بو سەر  لێواری ڕوژئاوا  دوو هاووڵاتی فەلەستینی و  یەکێک لە ڕێبەرانی  بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی  لە شارۆچکەی تەمون کرانە ئامانج و شەهید بوون. بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک  ئەو پەلامارە تیروریستییەیان   شەرمەزار کرد .

سەرپەیڤ