نیگەرانیی بەرنامەی جیهانیی خۆراک لە قات و قڕی لە غەززە
حوزهیران 11, 2025 18:06 Asia/Tehran
ڕێکخراوی بەرنامەی جیهانی خۆراک نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە برسێتی و قات و قڕی لە کەرتی غەززە
ئەو ڕێکخراوەیە ڕایگەیاندووە: " ئێمە توانیومانە تەنیا بڕێکی کەم یارمەتی مرۆیی بگەیەنینە کەرتی غەززە، بۆ ڕێگریکردن لە برسێتی و قات و قڕی ، پێویستە بە دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی خۆراک بەردەوام پشتیوانی خەڵکی غەززە بکەین. ترسی برسێتی و قات و قڕی لە کەرتی غەززە زۆرە و گەیشتنی یارمەتییەکان پێویستی بە دابینکردنی ڕێگای ئەمن بۆ کاروانەکان و خێراکردنی پەسەندکردنی مۆڵەتنامە و کردنەوەی دەروازەکان هەیە.