زیادبوونی ژوماری شەهیدانی غەززە
وەزارەتی تەندوروستی فەلەستین باسی زۆر بوونی ژوماری شەهیدانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی کرد بۆ سەر کەرتی غەززە و ڕایگەیاند لە دەستپێکی پەلامارەکانی ئەم ڕژێمە لە حەوتەمی ئوکتوبەری ساڵی دووهەزارو بیست وسێوە تائێستا پەنجا و پێنج هەزار و دووسەت و حەوت شارومەندی فەلەسینی شەهید بوونە.
وەزارەتی تەندوروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە لە نوێترین ئامارەکانی دا ڕایگەیاند : لە ماوەی بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوو سەد و سێ کەسی دیکە لەبەر پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر ئەم ناوچەیە شەهید بوونە و چوارسەت و بیست و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوونە.
وەزارەتی تەندوروستی فەلەستین هەروەها باسی شەهید بوونی بیست و یەک فەلەستینی و بریندار بوونی دووسەت و نەوەد و چوار کەسی دیکەی کردووە کە خەریکی وەرگرتنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بوون .
بەپێی ئەم هەواڵە، ژوماری ئەو شەهیدانەی کە بۆ وەرگرتنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە ڕۆیشتبوون تائێستا گەیشتوەتە دووسەد و چل و پێنج کەس و بریندارانیش دووهەزارو سەید و پەنجا و یەک کەسن.