شەهادەتی 68 فەلەستینی دیکە لە غەززە
لە درێژەی پەلاماری دڕندانەی ڕژێمی زایونی بۆ سەر کەرتی غەزە ژوماری شەهیدانی ئەو ناوچەیە لە سەرەتای ئوپڕاسیونی باهۆزی ئەقساوە تا دێستا گەیشتووەتە 55 هەزار و 432 کەس.
وەزارتی تەندرئوستی فەلەستین لە غەزە ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو 68 فەلەستینی دیکە لە کەرتی غەزە شەهید بوونە و 182 کەسی دیکەش بریندار بوونە .
بەم جورە کۆی گشتی شەهیدانی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە کە ئۆپەراسیۆنی باههزی ئەقسا دەستیپێکردووە، گەیشتووەتە ٥٥ هەزار و ٤٣٢ کەس، ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە ١٢٨ هەزار و ٩٢٣ کەس. وەزارەتی تەندروستی غەززە هەروەها ڕایگەیاند کە لە پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوەندی دابەشکردنی یارمەتییەکان لە ڕەفەح ٢٠ فەلەستینی شەهید بوون و زیاتر لە ٢٠٠ کەسی دیکەش بریندار بوون. سەرۆکی ئاژانسی ئانڕوا هەروەها ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە لە کاتێکدا سەرنجەکان لە سەر قەیرانی غەززە لابراون، بەڵام ئازارەکانی ناوچەکە هەروا بەردەوامن.