حوزه‌یران 30, 2025 10:20 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی تاوانەکانی زایۆنەکان و زیادبوونی ڕێژەی شەهیدان لە غەززە

وەزاره تی تەندروستی فەلەستینی له غەززە له به یاننامه یه کدا ڕایگه یاند که له ماوه ی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 88 شه هید که دووانیان له ژێر داروپەردووەکان ده رهێنراون گوێزراونەتەوە بۆ نه خۆشخانه کانی که رتی غەززە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە لە ڕۆژی ڕابردوودا 365 برینداری فەلەستینی لە نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە خەوێندراون. 

بەگوێرەی ئەو وەزارەتە هێشتا ژمارەیەک قوربانی لە ژێر داروپەردووەکان و لەو ناوچانە ماونەتەوە کە هێزەکانی فریاکەوتن و بەرگری شارستانی ناتوانن بگەنە ئەو ناوچانە بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکانی وەزارەتی تەندروستی غەززە، ژمارەی شەهیدان لە کەرتی غەززە لە 18ی مارسی 2025 ەوە کە ڕژێمی زایۆن ئاگربەستی پێشێل کرد، گەیشتووەتە 6 هەزار و 175 کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە 21 هەزار و 378 کەس. ئەو وەزارەتەش ڕایگەیاند کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 18 فەلەستینی کە لە سەرەی  وەرگرتنی یارمەتی بوون شەهید بوون و زیاتر لە 41 کەسی دیکەش برینداربوون، بەمەش کۆی گشتی شەهیدانی ئەو ناوەندانە گەیشتووەتە 583 کەس و زیاتر لە 4 هەزار و 186 کەسی دیکەش بریندار بوون.

سەرپەیڤ