ته‌مووز 07, 2025 17:10 Asia/Tehran
  • ژمارەی شەهیدانی غەززە گەیشتە ۵۷ هەزار و ۵۲۳ کەس

ژمارەی شەهیدانی هێرشەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر غەززە گەیشتە ۵۷هەزار و ۵۲۳کەس.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، ژمارەی شەهیدانی هێرشەکانی سوپای رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتووەتە ۵۷ هەزار و ۵۲۳کەس.
هەروەها ئەم دامەزراوە پزیشکییەی فەلەستین ئاماژەی بەوەدا، ژمارەی گشتی بریندارانی هێرشەکانی سوپای رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەززە لە سەرەتای جەنگەوە لەم کەرتەدا گەیشتووەتە ۱۳۶ هەزار و ۶۱۷ کەس لە ماوەی۲۴ کاتژمێری رابردووشدا، تەرمی ۱۰۵ شەهید گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان. هەروەها لەم ماوەیەدا ۳۵۶کەسی دیکەش بریندار بوون.
هێشتا هەزاران کەسی دیکەش لە کەرتی غەززە بێسەروشوێنن و لە ژێر داروپەردوون.

سەرپەیڤ