ته‌مووز 08, 2025 15:14 Asia/Tehran
  • لە غەززە هەموو برسییانە

قەیرانی قورسی لەبەردەستدانەبوونی خۆراک لە غەززە تەواو تەشەنەی سەندووە و کەمبوونی شیری قوتوو بۆ ساوایان بۆتە کێشەیەکی سەرەکی، کەس نییە لە غەززەدا برسی نەبێ.

بەرپرسی "ڕێکخراوی فریاگوزاری پزشکی" لە کەرتی غەززە بە وشدار سەبارەت بە ڕەوشی مرۆیی ئەم ناوچەیە وتی: ئەم ڕەنج و ئازارە دەبێ کۆتایی بێت. هیچ یارمەتییەکی خۆراکی ناخرێتە بەردەستی خەڵکەوە. ژمارێک لە خەڵکی ئەم کەرتە ناچارن لە برساندا ڕوو بکەنە خواردنی گژ و گیا و گەڵای دارەکان. هەموو دانیشتووانی غەززە هەر ڕۆژەو بە دەستی برسێتییەوە دەناڵێنن و ئەم ڕەوشە بەڕاستی تەحەمول ناکرێ. نووسینگەی ڕێکخەری کاروباری مرۆڤدۆستانەی نەتەوە یەکگرتووەکانیش راپۆرتیداوە سیستەمی خۆراک و خواردن لە غەززە تەواو تێکچووە کە ئەوەش قات و قڕییەکی نالەباری لەم ناوچەیەدا لێکەوتۆتەوە.  بە هۆی پێشگری دوژمنی زایۆنی لە گەیشتنی خۆراک بە غەززە ژماری شەهیدانی فەلەستینی تا دێ زیاتر دەبێ.

سەرپەیڤ