شەهیدبوونی ٥٧ هەزار و ٥٧٥ کەس لە دەسپێکی شەڕی کەرتی غەززەوە
تهمووز 08, 2025 14:14 Asia/Tehran
لە پەلامارەکانی ٢٤ کاتژمێری رابردووی سوپای ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە ٥٢ کەس شەهید بوون و زیاتر لە ٢٦٢ کەسیش بریندار.
وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە غەززە بە نیگەرانی دەربڕین لە ئەستەمبوونی پرۆسەی فریاگوزاری رایگەیاند کە ئێستایش هەر ژمارێک لە قوربانییەکان لە ژێر داروپەردووی ماڵە ڕوخاوەکان و یان لە سەر شەقامەکاندا ماونەتەوە. ١٤ هەزار فەلەستینیش بێسەروشوێنن و یان لە ژێر داروپەردوودا مانەتەوە. ژمارێکی زۆر لە شەهیدەکان کە زۆربەیان ژن و منداڵن لە بنکەکانی دابەشکەری خۆراکدا کەوتوونەتە بەر پەلامار. هەروەها وەزارەتی تەندرووستیی غەززە ڕایگەیاندووە؛ ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتۆتە ٥٧ هەزار و ٥٧٥ کەس و ژماری بریندارانیش لە ١٣٦ هەزار و ٨٧٩ کەسیش تێپەڕیوە.