وشداریی بەرپرسی نەخۆشخانە ساراییەکانی غەزە سەبارەت بە دۆخی کارەساتباری تەندروستی
بەرپرسی نەخۆشخانە ساراییەکان لە کەرتی غەززە سەبارەت بە دۆخی کارەساتباری نەخۆشخانەکانی ئەو ناوچانە بە هۆی نەبوونی کارەبا و ئاوی خواردنەوەی خاوێن و دۆخی نالەباری تەندروستی و دەرمانی ئەو ناوچە وشداری دا
مەروان ئەلهومس بەرپرسی نەخوشخانە ساراییەکانی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەزە سەبارەت بە لەناو چوونی بە تەواوی داڕشت و ژێرخانە تەندروستی و دەرمانیەکانی ئەو ناوچە وشداری دا و ئەو دۆخەی بە هۆی تەواو بوونی سووتەمەنی ژێنڕاتورەکانی کارەبا زانی کە بووەتە هۆی ڕاگیرانی لەسەتا هەشتای چالاکی نەخوشخانەکان و لێنەهاتوویی ئەوان بۆ ڕزگارکردنی هەزاران برینداری ڕوژانەی شەڕ . ناوبراو وتیشی ئێمە لە قەیرانی واقعی داین . نەخوشخانەکان تەنیا بە 15 هەتا بیست لەسەدی توانایی خۆیان کار دەکەن و ئەو دۆخە بە هۆی تەواو بوونی سووتەمەنی ژێنراتورەکانە . ئەگەر سووتەمەنی زۆر خێرا نەگات سەدان نەخۆش گیانیان لە دەس ئەدەن . ئەلهومس هەروەها وتی بە هەر جار پچڕانی کارەبا لە نەخوشخانەکانی غەزە ئێمە ڕووبەڕووی کوشتارێکی سامناک دەبینەوە .