کاربەدەستێکی باڵای حەماس : ڕژێمی زایۆنی تەنیا کوشتن و کاولکردن دەزانێ
یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس بە بانگەوازکردنی فەلەستینیەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاران لە کەناری ڕۆژئاوایی وتی ڕژێمی جەنایەتکاری زایونی تەنیا کوشتن و کاولکردن دەزانێ .
مەحموود مەرداوی یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس جەختی کرد : ئەو تاوانە بەردەوامانەی کە دانیشتوانی زایۆنیستی لە کەرتی ڕۆژاوایی لە دژی گەلەکەمان ئەنجامی دەدەن، ڕووی ڕاستەقینەی ڕژێمی تاوانکاری زایونی ئاشکرا دەکات کە تەنیا کوشتن و لەناوبردنی دەزانێت. ناوبراو زیادی کرد: ئێمە داوای خۆڕاگری و ڕووبەڕووبوونەوەی جەماوەری و مەیدانی لەگەڵ دانیشتوانی زایۆنیستی و هەروەها چالاککردنی لێژنە جەماوەرییەکان لە هەموو گوند و ناوچە کان دەکەین. ئەم ئەندامەی بزووتنەوەی حەماس وتیشی : بێهەڵوێستی حکومەتی فەلەستین بەسەرکردایەتی پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەر و بێدەنگی شەرمهێنەرەکەی و هەروەها هاوکاری ئەمنیی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی، تەنیا بە قازانجی داگیرکەران وشارۆچکە نشینە زایونییەکانە .