ته‌مووز 13, 2025 14:08 Asia/Tehran
  • ئانڕۆوا: شایەتی بەرزبوونەوەی ئاستی بەدخۆراکی لە غەززەداین

ئانڕۆوا: ئاستی بەدخۆراکی لە کەرتی غەززە لە کاتی گەمارۆی ئەم ناوچەیە لە مانگی مارسەوە تاکوو ئێستا لە بەرزبوونەوە دایە

وتەبێژی ئانروا ڕایگەیاند کە بەشێوەی مام نێونجی ڕۆژانە سەدو دوازدە منداڵ لە غەززە لەگەڵ کیشەی بەدخۆراکی ڕووبە ڕوو دەبنەوە، ئانروا بە نیگەرانی دەربڕین لەبەرزبوونەوەی بابەتەکانی بەدخۆراکی لە کەرتی غەززە خوازیاری لابردنی گەمارۆی کەرتی غەززەبووە ووتوویەتی دەبی ئیزنمان پێ بدرێت کە ناردنی یارمەتیە مرۆڤیەکان بۆ غەززە دەستپێبکەینەوە. هەرلەم حاڵەدا ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور وشداری داوە کە دانیشتوانی کەرتی غەززە بەهۆی کەمبوونی توندی یارمەتیە خۆراکیەکان ، لەگەڵ قەیرانی ڕوولە پەرەی برسیەتی وبەدخۆراکی ڕووبەڕوون ومام نێونجی بەدخۆراکی لە کەمتر لە دوو مانگ چوارهێندە بووە.

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان یش سەبارەت بە کەمبوونی سووتەمەنی لە کەرتی غەززە وشداری داوەوڕایگەیاندووەغەززە گەیشتووەتە قۆناخی قەیراناوی وهەرەشە لە ئۆپراسیۆنی مرۆڤ دوستانە وخزمەتە پێویست وزەرورەکان دەکات. ڕێکخراوی نەتەوەکان هەروەها ڕایگەیاندووە دووپوینت یەک ملیۆن کەس لە غەززە لەبەرمەترسی لەدەس دانی دەسڕاگەیشتن بە ئاوی خاوین، خۆراک وچاودێریە پزیشکیەکان دان وئەم کارە پەرەی نەخۆشی وبرسیەتی تەشەنا ئەدات. ئەم ڕیکخراوەیە هەروەها خوازیاری هاتنی خیرای سوتەمەنی بۆغەززە بۆ پیشگیری کردن لە کارەساتێکی مرۆڤی گشتداگیربوو . ئەمە لە حاڵێکدایە کەدابین کردنی سوتەمەنی بۆکەرتی غەززە بۆماوەی ١٣٠ ڕۆژ بەگشتیی ڕاگیراوە. 

سەرپەیڤ