ته‌مووز 13, 2025 15:08 Asia/Tehran
  • بەردەوامکرانی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە و بەرزبوونەوەی ژماری شەهیدانی فەلەستینی

سوپای ڕژێمی زایۆنیستی درێژە بە بەرەکۆژی وجینۆساید لە غەززە ی گەمارۆدراو ئەدات وئەم بەرەکۆژیە ، ڕۆژانە دەیان شەهید وبرینداری لیدەکەوێتەوە.

لە تازەترین جەنایەتی سەربازانی زایۆنی بۆسەر چەند شوێن لە غەززە، ١٣٩ کەس شەهید و٤٢٥ کەسی تربرینداربوونەوە. 

سوپای داگیرکەر بە دەکارهێنانی بووسەی مردن بۆ کەسانێک کەلەدووی خۆراکدان ، درێژە ئەدات بەجۆرێک کە نووسینگەی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شەهید بوونی ٧٩٨ فەلەستینی لە کاتی وەرگرتنی یارمەتی لە غەززە لە کۆتایی مانگی مەی هەواڵی داوە.

ژماری شەهیدانی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ هەتائێستاکە گەیشتووەبە ٥٨ هەزارو٢٦ کەس وژماری بریندارەکانیش گەیشتووەبە ١٣٨ هەزارو٥٢٠کەس. 

سەرپەیڤ