تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە بەردەوامن
تهمووز 15, 2025 14:49 Asia/Tehran
پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززە ئێستایش بەردەوامە.
میدیا فەلەستینییەکان ڕایانگەیاندووە کە لەو پەلامارانەی ئەمڕۆ کرایە سەر ناوچە مەدەنییەکانی غەززە، لانیکەم پێنج کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون. هەروەها لەم پەلامارانەدا فەرەج ئەلغول ئەندامی ئەنجومەنی یاسادانانی فەلەستین و قاری و قورئانخوێنی بەناوبانگی غەززەیش شەهید بوون. تاوانەکانی داگیرکەران لە کاتێکدا لە غەززە بەردەوامە کە هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستینیش زیانی قورس دەگەیەننە داگیرکەران. سەرایا ئەلقودسیش ڕایگەیاند کە بە مووشەکی ١٠٧ و گوللەهاوەن سوپای زایۆنییان کردووەتە ئامانج. سوپای زایۆنی هەروەها ئەمڕۆ بە شێوەی فەرمی کوژرانی سێ سەربازی لە هێرشەکانی خۆڕاگری فەلەستین لە باکووری غەززەی پشتڕاست کردەوە.