ته‌مووز 16, 2025 14:50 Asia/Tehran
  • بەرزبوونەوەی ژوماری شەهیدانی غەززە

بە هۆی درێژەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززە ، ژوماری شەهیدانی ئەم ناوچەیە لە دەستپێکی ئۆپراسیۆنی باهۆزی ئەفسا تائێستا گەیشتووەتە پەنجا و هەشت هەزار و پێنسەد و حەفتاوسێ کەس .

وەزارەتی تەندوروستی فەلەستین لەغەززە ڕایگەیاند لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا  نەوەد و چوار کەس لەم ناوچەیە شەهید و دووسەدوپەنجاودووکەسی دیکەش بریندار بوونە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە کاتی دەستپێبوونی قۆناخی نوێی پەلامارەکان بۆسەر غەززە لە هەژدەی مارسی ساڵی دووهەزارو بیست و پێنجەوە تائێستا  حەوت هەزار و حەوتسەدوپەنجا کەس شەهید و بیست و حەوت هەزار و پێنسەد و شەست و شەش کەسی دیکەش بریندار بوونە.

هەروەها لەماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوو، حەوت کەس لە خەڵکی غەززە کە چاوەڕوانی وەرگرتنی یارمەتی بوون شەهید و زۆرتر لە سی کەسی دیکەش بریندار بوون و ژوماری شەهیدانی ناسراو بە "پارۆیەک نان" گەیشتوەتە هەشتسەدوپەنجاویەک کەس و ژوماری بریندارانیش گەیشتوەتە پێنج هەزار و شەشسەد و سی و چوار کەس .

بە ژماردنی ئەم شەهیدانە، ژوماری شەهیدانی غەززە لە حەوتەمی ئوکتوبەری ساڵی دووهەزارو بیست و سێ و هاوکات لەگەڵ دەستپێبوونی ئۆپراسیۆنی باهۆزی ئەقسا تائێستا گەیشتوەتە پەنجاو هەشت هەزارو پێنسەد و حەفتا و سێ کەس  و ژومارەی بریندارانیش  سەدوسی و نۆ هەزارو شەشسەد و حەوت کەسە.

سەرپەیڤ