ته‌مووز 19, 2025 14:26 Asia/Tehran
  • ژوماری شەهیدانی غەزە گەیشتە 58 هەزارو 765 کەس

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین باسی بەرز بوونەوەی ژوماری شەهیدانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی کرد لە کەرتی غەزە و ڕایگەیاند تا ئێستا 58 هەزار و حەوتسەد و شەست و پێنج فەلەستینی شەهید کراون .

 وەزارەتی تەندروستی  فەلەستین لە کەرتی غەزە  ئەمڕو ڕایگەیاند  لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا  98 فەلەستینی دیکە بە هۆی پەلامارەکانی   ڕژێمی زایۆنیستیەوە بۆ سەرکەرتی غەزە شەهید کراون و 511 کەسی دیکەش بریندار بوونە . لە  ڕۆژی 18 مارسی 2025 وە تا ئێستا ژوماری شەهیدانی تومار کراو لە کەرتی غەزە گەیشتووەتە حەوت هەزار و 938 کەس و =وماری بریندارانیش گەیشتووەتە  28 هەزار و 444 کەس . هێشتا ژومارێک لە قوربانیانی   جەنایەتی زایونییەکان لە کەرتی غەزە  لە ژێر دارو پەردوودا ماونەتەوە  و هێزەکانی فریا گوزاری و بەرگری  مەدەنی بە هۆی توند بوونەوەی  بوردمانەکان توانایی دەسڕاگەیشتن بەوانیان نییە .

سەرپەیڤ