سەرچاوە فەلەستینیەکان : سوپای ئیسراییلی سەرقاڵی ڕۆخاندنی بە ئەنقەستی ماڵەکان لە کەرتی غەززە وڕۆخی خۆرئاواییە
تهمووز 20, 2025 09:39 Asia/Tehran
سەربازانی ڕژێمی زایۆنی لە گەڕەکی "ئەلزیتون" لە باشووری ڕۆژهەڵاتی غەززە، هەڵمەتی ڕۆخانی بەربڵاوی ماڵە ئاوەدانەکان بە کەڵک وەرگرتن لە مادەی تەقەمەنیان دەسپێکردووە.
لەڕٶخی خۆرئاوایی یش سەربازانی ئیسراییلی دەستیان کردووەبە ئاگرتێبەردانی ماڵیی شارومەندانی فەلەستینی لە ئۆردوگای " نورشەمس وخەساروزیانی مادی زۆربەربڵاویان لییان داوە.
لە باکووری غەززەیش درۆنێکی زایۆنیستی بە هاوێشتنی بۆمب لە دەوروبەری ناوچەی " برکە شێخ ڕزوان ' بووە بە هۆی شەهیدکرانی لانی کەم سێ کەسی ناسەربازی فەلەستینی وبرینداربوونی ژمارەیەکی تر.