ته‌مووز 23, 2025 15:01 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە

لە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی غەززە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١١٣ کەس شەهید بوون و ٥٣٤ کەس بریندار بوون.

لە بنکەکانی دابەشکەردنی یارمەتییەکانیش لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٣٤ کەس شەهید بوون و زیاتر لە ٦٤٤ کەسی دیکەیش بریندار بوون ، تا ڕادەیەک کە ژماری فەلەستینییەکان کە لەم ناوەندانە شەهید بوونە هەڵکشاوە بۆ ١٠٦٠ شەهید و ٧٢٠٧ بریندار. هێزی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی لە درێژەی پەلامارەکانی خۆی بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی کەرتی ڕۆژاوا پەلاماری نەخۆشخانەیەکیان لە نابۆلسیش دا. بە هۆی پەلامارەکانی سوپای رژیمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ـوە تا ئەمڕۆ، ٥٩ هەزار و ٢١٦ کەس شەهید بوونە و ١٤٣ هەزار و ٤٥ کەسیش بریندار بوونە. خەباتکارانی خۆڕاگریش رایانگەیاندووە سەرباری پەلاماری ئاسمانیی قورسی ڕژێمی زایۆنی  و گەمارۆدرانی غەززە، دیسانیش زەبری قورس و کوشندە لە هێزی سەربازیی ئەم ڕژێمە دەدەن.

سەرپەیڤ