برسێتیی مندڵانی غەززە ئیسرایلییەکانیشی هێنایەدەنگ
تهمووز 23, 2025 17:22 Asia/Tehran
سەدان ناڕازی لە تێلاڤیڤ دژ بە سیاسەتی نامرۆییانەی نەتانیاهۆ خۆپیشاندانێکی بەربڵاویان بەڕێوەبرد.
لە کاتێکدا دەسەڵاتدارانی عەرەب لە بێدەنگیدا بەردەوامن لە تەماشاکردنی ئەو جینۆسایدەی لە غەززە ڕوودەدات، خۆپیشاندەران لە تلاڤیڤ کە وێنەی منداڵانی برسی و کیسە ئاردیان بە دەستەوە بوو، هاواری وەستاندنی شەڕ و گەمارۆیان بەرز کردەوە. یەکێک لە ڕێکخەرانی گردبوونەوەکە وتی: ئێمە وێنەی ئەو منداڵانەی غەززەمان پێیە لەبەر برسێتی گیانیان لەدەستداوە. ئەوان تەنها لە برساندا مردوون، لەکاتێکدا ئیسرائیل ڕێگری دەکات لە گەیشتنیی یارمەتییەکان بە غەززە.خۆپیشاندەران خوازیاری کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە بوون و وشداریشیان دا لە حاند خراپتربوونی دۆخی ئەم کەرتە لەبەر قاتوقڕی و برسێتی.