برینداربوونی ٩ ئەفسەر لە هەڵمەتی دژەزایۆنی لە کەرتی ڕۆژاوا
لە هەڵمەتێکی خۆڕاگرانەدا بە هۆی کرانە ژێرەوەی ژمارێک لە هێزەکانی سوپای داگیرکەر لە شارۆچکەی زایۆنی نشینی "کەفەر یونا" ، ٩ کەس لەم هێزانە بریندار بوون کە دۆخی تەندرووستی چەن کەسێکیان بە ناجێگری ڕاگەیەندراوە.
لە هێرشێکدا کە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە چوارڕیانی "هەشاروون"ی نزیک بە شارۆچکەی "کەفەر یونا" لە ڕۆژاوای توولکەرم ڕوویدا، ٩ ئەفسەری زایۆنی بریندار بوون کە دۆخی تەندرووستیی ژمارێکیان بە ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی راپۆرتیان داوە کە هێرشبەرەکە بە سەلامەت لە شوێنی ڕووداوەکە دەرچووە و بریندارانی هێرشەکەیش ئەو ئەفسەرانەی بوون کە لە وێستگەی پاسی کەفەر یونادا بوون.
بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) لە بەیاننامەیەکدا ئەم هەڵمەتە قارەمانانەی ڕۆژاوای توولکەرمی پیرۆزبایی کرد کە بریندار بوونی ٩ ئەفسەری زایۆنی لێکەوتەوە.