٥٩ هەزار و ٨٢١ شەهید، دەسکەوتی بەردەوامیی شەڕی غەززە
تهمووز 27, 2025 20:56 Asia/Tehran
لە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی غەززە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٨٨ کەس شەهید بوون و ٣٧٤ کەسیش بریندار بوون.
لە بنکەکانی دابەشکردنی یارمەتییەکانیشدا ١١ کەس شەهید بوون و زیاتر لە ٣٦ کەسیش بریندار وبەم شێوە ژماری ئەو فەلەستینییانەی لەم ناوەندانەدا شەهید بوونە هەڵکشاوە بۆ هەزار و ١٣٢ شەهید و حەوت هەزار و ٥٢١ بریندار. بە هۆی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەرززە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ـەوە تا ئێستا، ٥٩ هەزار و ٨٢١ کەس لەم کەرتەدا شەهید بوونە. میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیش باسی کوژران و برینداربوونی ژمارێک لە هێزەکانی ئەم ڕژێمەیان کردووە لە ڕووداوێکی ئاسایشیی دژواردا لە خان یونس.