بەردەوامیی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی و هەڵکشانی ژماری شەهیدانی غەززە
ناوەندی ڕاگەیاندنی حکوومەت لە غەززە ڕایگەیاند کە ژمارەی شەهیدانی بنکەکانی دابەشکردنی یارمەتییەکان لە ناوچەی زیکیم بۆ ٥٨ کەس هەڵکشاوە و وەزارەتی تەندروستیی غەززەیش ڕایگەیاندووە کە سەدان کادری پزیشکی تا ئێستاش لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە بەدیلگیراون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حکومی لە غەززە ڕایگەیاند: دوێنێ لە ناوچەی زیکیم کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژاوای کەرتی غەززە، ڕژێمی زایۆنی جەنایەتیکی تازەی ئەنجامدا کە بە هۆیەوە ٥٨ کەس شەهید بوون و ٥٧٩ کەسیش بریندار بوون. به پێی ئه م ڕاپۆرته ، ئەو شەهید و بریندارانه گوێرزاونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شیفا و نەخۆشخانەی کاتیی کوەیتی و نەخۆشخانەی ئەلمەعمەدانی. وەزارەتی تەندروستیی غەززەیش ڕایگەیاندووە سەرباری تێپەڕینی ١٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی دوکتور مەروان ئەلهەمس بەرپرسی نەخۆشخانە کاتییەکانی کەرتی غەززە لە لایەن هێزی داگیرکەرەوە هیچ زانیارییەک لەبارەی باروودۆخی ناوبراو لەبەردەستدا نییە و جەختی کرد: تا ئێستا ٣٦١ کارمەندی پزیشکی لە زیندانەکانی ڕژێمی زایۆنیدا ڕاگیردراون.