ئاب 03, 2025 16:14 Asia/Tehran
  • تەشەنای برسیەتی و قات و قڕی لە غەززە/ مردنی وردە وردەی مناڵان

لەگەڵ گەمارۆی کەرتی غەززە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستی وپێشگیری کردن لە ناردنی مادەی خواردەمەنی ویارمەتیە مرۆڤدوستانەکانی بۆ ئەوێ، ملیونان فەلەستینی لە قات وقڕی وبرسیەتی توند دا لە ڕەنج وئازاردان .

وەزاڕەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاندووە لە ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ هەتا ئێستاکە، دەیان کەس بەتایبەت مناڵان بەهۆی بەد خۆراکی گیان خۆیانیان لە دەس داوە. بەرنامەی جیهانی خۆراک سەربە ڕێکخراوی نەتەوەکانیش وشداری دا کە نزیک بە ٧٠ هەزار مناڵ پێویستی خێرایان بە دەرمان هەیە . نوسینگەی هەواڵگری حکومەتی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند رژێمی زایۆنیستی لەگەڵ بەردەوامکرانی سیاسەتی گەمارۆ وزەخت وگوشار، لە هاتنی نزیک بە ٢٢ هەزار لووری هەڵگری یارمەتیە مرۆڤ دوستانەکان، مادەی خواردەمەنی ودەرمانی بۆ ناوغەززە پێشگیری کردووە. 

کۆمیسیری باڵای ئانڕووا وتوویەتی تەشەنای برسیەتی وقات وقڕی لە غەززە ئەنجامی هەوڵ بۆسڕینەوەی چالاکیەکانی ئانڕووایە. فیلیپ لازارینی ڕایگەیاند: بڕیارەکانی ڕژێمی زایۆنی و هەوڵەکانیان بۆ جێگیر کردنی " ناوەندی مرۆڤی غەززە" بە جێگای ئانڕووا کە بەگشتیی هۆگریی سیاسی هەیە ، بووە بە هۆی ڕوودانی قات وقڕی لە کەرتی غەززە وئەم ڕژێمە بەرپرسیی شڵە ژاوی وخراپ بوونی دۆخ وتەشەناسەندنی قات وقڕی لە غەززەیە. 

بارودۆخ لەکەرتی غەززە دوای پێشگیری کردن لە چالاکی ئانڕووا لەم کەرتە لە پێنج مانگ لەمەوپیش قەیراناوی تر بووە. قات وقڕی توند وناهۆمیدی بەربڵاو لە نێوان مناڵان وژنان لەئارادایە و دڕندانەبوون وجەنایەتی جەنگی لەوێ بەردەوامە، ناوەندەکانی دابەشکردنی یارمەتیەکان بە جۆرێک گەڵاڵەڕیژی کراوە کە بوسە وتەڵەکانی مردن هەبن وچۆنیەتی بەڕێوەبەرایەتی حەشیمەتی کە بۆ وەرگرتنی یارمەتیەکان دێن ، نامرۆڤانەیە. 

سەرپەیڤ