شەهادەتی 39 فەلەستینی دیکە لە غەزە - ژوماری شەهیدانی گەیشتە 61هەزارو 369کەس
ئاب 09, 2025 19:38 Asia/Tehran
لە درێژەی دەسدرێژکارییەکانی ڕژێمی زایونیستی بۆ سەر کەرتی غەززە ژوماری شەهیدانی ئەو ناوچە لە دەسپێکی ئوپڕاسیونی باهۆزی ئەقساوە تا ئێستا گەیشتووەتە 61هەزارو 369 کەس
وەزارەتی تەندروستی غەزە ڕایگەیاند کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 39 فەلەستینی دیکە لەو ناوچەیە لە درێژەی پەلامارەکان یان بە هۆی برسێیەتیەوە شەهید و 491 کەسی دیکەش بریندار بوونە لەم ماوەیەدا 21 کەس لە خەڵکی غەزە لە ڕیزی وەرگرتنی خوراک شەهید و 341 کە سی دیکەش بریندار بوونە بە پێی ئەو ڕاپوڕتە ئاماری گشتیی شەهیدانی برسێیەتی و بەد خوراکی لە کەرتی غەزە گەیشتە 212 کەس کە 98 کەسیان منداڵن . ژوماری گشتیی شەهیدانی غەزە لە حەوتی ئوکتوبری 2023 هەتا ئێستا گەیشتوەتە 61 هەزار و 369 کەس و ژوماری بریندارانیش گەیشتووەتە 152 هەزارو 850 کەس .